پەرلەمانتارێک: حەیدەر عەبادی ئەوە دەزانێت کە میلیشیاکان لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەودا نین

پەرلەمانتارێک: حەیدەر عەبادی ئەوە دەزانێت کە میلیشیاکان لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەودا نین
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕای دەگەیەنێت کە حەشدی شەعبی بەیاسایی کراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا بەپێی ڕێکخستنی ئاسایش ڕێک نەخراون، بۆیە حەیدەر عەبادی لە ھەمووان باشتر دەزانیت، کە ئەو میلیشیایانە مەترسیدارن.


نەدا مێرگەسۆری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند: "حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوە تێدەگات، کە ئەو میلیشیایانەی لە عێراقدا ھەن لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەودا نین، ھەروەھا یاسای حەشدی شەعبی کە زۆرێک لە فراکسیۆنە عێراقییەکان و ئەندامە کوردەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیان لەسەر دا، گوایە حەشدی شەعبی بەیاسایی کراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا بەپێی ڕێکخستنی ئاسایش ڕێک نەخراون، بۆیە حەیدەر عەبادی لە ھەمووان باشتر دەزانیت، کە ئەو میلیشیایانە مەترسیدارن".



ئەو پەرلەمانتارەی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەگەر ئەو میلیشیایانە، رێکخستنێکی دروستی حکوومی و ئاسایشیان بۆ نەکرێت، ئەوا ھەمیشە دەبنە مەترسی بۆ سەر گیانی ھاووڵاتیان و سەقامگیری عێراق، چونکە عێراق دەوڵەتێکە پێویستە سوپا و ھێزی لە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیدا بێت، ھیچ ھێزێک لە دەرەوەی ئەو ھێزانە بوونیان نەبێت".



گوتیشی: "ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی کارێکی ھەروا ئاسان نییە، چونکە ھەموو کوتلە شیعییەکانی ناو پەرلەمان پێکەوە دەنگیان پێ داوە تا بەیاسایی بکرێت، لەگەڵ ئەوەش عەبادی، لەوە نیگەرانە ھەتا ئێستا حەشدی شەعبی بەتەواوەتی دانی پێدا نەنراوە
bas news-
Top