به‌به‌ڵگه‌وه..ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌جه‌ف به دوو سه‌رۆكه‌وه ده‌سه‌ڵاتى یه‌كتر هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه
به‌پێی دوو نووسراو، كه ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 23/ 5/ 2017) ده‌ركراون، له نووسراوى یه‌كه‌میاندا، خوزه‌یر نعمه جبوورى، فه‌رمانێكى كارگێڕى ده‌ركردووه و به پشتبه‌ستن به بڕیارى دادگا، بڕیارى داوه به گه‌ڕانه‌وه‌ى (خۆى) بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌جه‌ف.
دوا به‌دواى ئه‌و، مه‌جید مسته‌فا، وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌جه‌ف، فه‌رمانى كارگێڕى ده‌ركردووه و تیایدا به‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌كانى، فه‌رمانه كارگێڕییه‌كه‌ى "خوزه‌یر جبوورى" به نایاسایی داناوه.
BAS NEWS-
