كۆنفرانسێكى زانكۆى گه‌رمیان و زانكۆیه‌كی شیراز له ئێران به سروودى "ئه‌ى ڕه‌قیب" ده‌ستى پێكرد
هێمن محه‌مه‌د، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى زانكۆی گه‌رمیان به ى ڕاگه‌یاند :" رۆژى پێنجشه‌ممه (١٨ى ئایارى٢٠١٧) وه‌فدێكى زانكۆی گه‌رمیان كه پێكهاتبوون له سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێجی په‌روه‌رده و ١٣ مامۆستا و توێژه‌ر، سه‌ردانى شارى شیرازى ولاْتی ئێرانیان كرد و له‌گه‌ڵ زانكۆی ئازین شوشتر كۆنفرانسێكى زانستی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا كه یه‌كه‌م كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تى زانكۆ ئێرانییه‌كه بوو".
گوتیشى :" له سه‌ره‌تاى كۆنفراسدا و دوابه‌دواى سروودى نیشتیمانى كۆماری ئیسلامى ئیران، سروودى ئه‌ى ره‌قیب په‌خش كرا".
باسى ئه‌وه‌شى كرد كه توێژه‌رانى زانكۆی گه‌رمیان ١٣ توێژینه‌وه‌یان له بواره‌كانى (ده‌روونناسى په‌روه‌رده‌یى، زانستی كۆمه‌ڵناسى و یاسا) پێشكه‌ش كرد، هه‌ندێكیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ى كۆنفرانسه‌وه به باشترینى توێژینه‌وه‌كان هه‌ڵبژێردران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له كۆنفرانسه‌كه‌دا كه زانكۆی زاهیدى ئیماراتى و چه‌ند زانكۆیه‌كی ئێران به‌شدارییان كرد، ستافى زانكۆ ئیماراتییه‌كه داوایان له سه‌رۆكی زانكۆى گه‌رمیان و توێژه‌رانیان كرد كه بتوانن له كۆتایى ئه‌مساڵى خوێندندا به هاوبه‌شى كۆنفرانسێكى زانستى ئه‌نجام بده‌ن، له به‌رانبه‌ریشدا سه‌رۆكى زانكۆی گه‌رمیان به‌ڵێنی دا هه‌وڵى ئه‌نجامدانى چالاكییه‌كى له‌و شێوه‌یه له‌گه‌ل زانكۆى زاهیددا بده‌ن.
BAS NEWS-
