ئاگادارییەک لە لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری

ئاگادارییەک لە لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری
لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری کەسوکاری شەهیدان وئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و سوودمەندانی بیمەی کۆمەڵایەتی و خانەنشینان، کە لە لیستی دواکەوتووان ناونووس کرابوون، دەکاته‌وه‌ ڕۆژی چوارشەممە 24/5/2017 سەردانی ئەو بنکانە بکەن کە ئاماژەیان پێدراوە بە مەبەستی تۆمارکردنیان لە سیستەمی بایۆمەتری.

بنکەکانی تۆمارکردن :

* سلێمانی: بانکی باخان

* هەڵەبجە: بانکی هەڵەبجە

* گەرمیان: بانکی کەلار

* ئیدارەی ڕاپەڕین: بانکی ڕانیە

* هەولێر: بانکی شیرین/ بانکی چۆڵی/ بانکی فیدرال

* کۆیە : بانکی باواجی

* قەزای سۆران: بانکی ئازادی

* دهۆک: بانکی مەتین/ بانکی ئامەد/ بانکی داسنیا

*ئاکرێ: بانکی پیرس

* زاخۆ: بانکی هیزل



له‌ كۆتایی ئاگادارییه‌كه‌، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئەمە دوا دەرفەتە بۆ تۆمارکردن و ئه‌و بنکانەی ئاماژەیان پێدراوە ڕۆژانی شەممەش دەرگایان واڵایە بۆ تۆمارکردن.
BAS NEWS-
Top