ھەولێر.. سەنتەرێکی تایبەت توێژینەوە و فێرکردن بۆ تەندروستیی ژنان کرایەوە
مەراسیمەکەی ئەمڕۆ سێشەممە 23/5/2017 بە چەند گوتارێک دەستی پێکرد، لەوبارەیەوە د.دارا میران، سەرۆکی زانکۆی ھەولێری پزیشکی، رای گەیاند: "بیرۆکەی دامەزراندنی ئەم سەنتەرە لە ئەنجامی گفتوگۆ و ڕاتەکانی مێشک لەگەڵ پەیمانگەی جیھانی بۆ مافەکانی تەندروستی و مرۆڤ لە زانکۆی نیویۆرک لە ئالبانی (بەپاڵپشتی گرانتی بچوک لەلایەن ڕێکخراوی ئایرێکس) ھاتۆتەکایەوە، کە یارمەتیدەربون لە ڕێنمایی و پاڵپشتی دامەزراندن، دانانی پێکھاتە و ئامانجەکانی سەنتەرەکە".
لە کۆتایی مەراسیمی کردنەوەی سەنتەرەکەدا، د. حەمدیە میرخان بەڕێوەبەری سێنتەری توێژینەوە و فێرکردن بۆ تەندروستیی ژنان، رای گەیاند: "دیدگای ئێمە بۆ سەنتەرەکە، دیدگایەکی ئاکادیمی پێشەنگە، بۆیە ئەم سەنتەرە تایبەت دەبێ بە بەکارھێنانی ستانداردەکانی بەرزی توێژینەوەو کاری فێرکردن لە بواری تەندروستی ژنان لە ناو زانکۆ و کۆمەڵگەدا".
bas news-
