لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکاندا باسی سازدانی ریفراندۆمی کوردستان کرا
له دانیشتنی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا، (یان کوبیش)، نوێنه‌ری تایبه‌تیی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ڕایگه‌یاند، به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان ویستی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاندووه.
(کوبیش) له وته‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد، که به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان ویستی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له کۆتاییی ئه‌مساڵ (٢٠١٧)دا ڕاگه‌یاندووه، بۆ ئەوەی ویستی خه‌ڵکی کوردستان نیشانی دنیا بده‌ن و به‌رپرسانی که‌رکووکیش ڕایانگه‌یاندووه، ده‌یانه‌وێت ئەوانیش له‌و ڕیفراندۆمەدا به‌شداری بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کرد، له‌وانه‌یه دوای شه‌ڕی داعش گرووپی تیرۆریستیی ئه‌لقاعیده هه‌وڵ بدات، چالاکیی تیرۆریستی ئه‌نجام بدات.
جه‌ختی کرده‌وه، ده‌بێ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر دوو ئاست کار بکات؛ یه‌کیان ئاسته‌نگ و گرفته هه‌نووکه‌ییه‌کانه و ئەوی دیکەش گرفته‌کانی دوای ڕزگارکردنی ناوچه‌کانی بنده‌ستی داعشە. هه‌روه‌ها گوتی، ده‌بێ یاسای حه‌شدی شه‌عبیش به جۆرێک بێت، کە نه‌بێته هۆی ورووژاندنی شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی تائیفی. گوتیشی، ژنان و گه‌نجان له عێراقدا نیوه‌ی پێکهاته‌ی دانیشتوان پێک ده‌هێنن و نابێ له پرۆسه‌ی ئاشته‌واییدا دووره‌په‌رێز بکرێن.
(یان کوبیش)، نوێنه‌ری تایبه‌تیی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق لە ڕاپۆرتەکەیدا باسی ویست و خواسته‌کانی ئێزدی و کریستیانه‌کانی کرد لە کۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئێزدی و کریستیانه‌کاندا و داخوازیی ئه‌وان بۆ هاوکاریی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و پاراستنیان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پته‌ویی هاوکاریی نێوان کوردستان و به‌غدا و سوپای عێراق و پێشمه‌رگه کرد، له شه‌ڕی دژ به داعش و هیوای خواست ئه‌و ئاسته هه‌ماهه‌نگییه بگوازرێته‌وه بۆ بواری دیالۆگی سیاسیش. گوتیشی، نه‌بوونی دیالۆگ زۆر گرفتی دروست کردووه، له‌وانه جێبه‌جێنه‌کردنی ماده‌ی ١٤٠، که له‌وانه‌یه له ئاینده‌دا گرفت دروست بکات.
kdp-
