سایتی وزە و سەرمایە: داهاتووی ئابووریی هەرێمی کوردستان باشتر دەبێت
ئەو سەرچاوەیە کە بایەخ بە هەڵسەنگاندنی وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و گاز لە جیهاندا دەدات، پێشبینی گەشەی ئابووری لە عێراق و هەرێمی کوردستانی کردووە لە داهاتوویەکی نزیکدا.
سایتەکە وێڕای ئاماژە بە شەڕی دووساڵی ڕابردووی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دژی داعش و تێکشکاندنی ئەر ڕێکخراوە لە ناوچەکانی عێراق، نووسیویەتی، دوای کۆتاییهاتنی داعش، وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری لە کەرتی نەوت و گازی ناوچەکە بەرەوپێشچوونی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت. هەروەها بوونی چەندین کۆمپانیای گەورەی جیهان لە هەرێمی کوردستان لە کەرتی نەوت و گازی بە گرینگ داناوە و ڕایگەیاندووە کە لە ڕووی ئابوورییەوە، داهاتوویەکی ڕوون چاوەڕوانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق دەکات.
kdp-
