نێچیرڤان بارزانى ئیدانه‌ى هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ى مانچسته‌ر ده‌كات
به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو كۆنسێرتێكى هونه‌رى له شارى مانچستهرى به‌ریتانیا كرده ئامانج و تیایدا ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانى سڤیل گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون. سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى به‌ریتانیا ده‌كه‌م، پشتیوان و هاوخه‌میانم، هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم.
دووباره‌بوونه‌وه‌ى كاره تیرۆرستییه‌كان له شار و ناوچه جیاكانى جیهان، دووپاتى پێویستیى كاردانه‌وه‌یه‌كى به‌هێزتر دژى تیرۆر و تیرۆرستان و كاركردنێكى فراوانتر له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بۆ نه‌هێشتنى بیرى توندڕه‌وى و تیرۆر ده‌كات.
هیوادارم جارێكى دیكه به‌ریتانیا و جیهانیش تاوانى له‌م شێوه‌یه نه‌بینن.
نێچیرڤان بارزانى
kdp-
