وه‌زيرى په‌روه‌رده هاوکاری و پاڵپشتییەکانی رێکخراوی یونسکۆی بەرز نرخاند
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه(2017/5/23)، (د.پشتيوان سادق) وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له (ڕۆرى ڕۆبێرت شۆ-Rory Robert shaw) به‌رپرسى ڕاهێنانى پيشه‌يى، (خاليد خۆشناو) به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆگرامه‌كان له ڕێكخراوى يونسكۆ و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زيرى په‌روه‌رده تیشکی خستە سەر ڕه‌وشى ئێستاى په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمى كوردستان و پڕۆگرامه‌كانى خوێندنى پيشه‌يى.
هەر لەو کۆبوونەوەدا و لەلایەن شانده‌كه‌ی یونسکۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه و پرسێك له‌سه‌ر خوێندنى پيشه‌يى له هه‌رێمى كوردستان به پرۆگراميكى تازه و تايبه‌ت و په‌يوه‌ست به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و هه‌ماهه‌نگى و په‌يوه‌ندى به‌رده‌وامى هه‌ردوو لا كرا.
مه‌به‌ستى سه‌ردانکردنی شانده‌كه بۆ لاى وه‌زيرى په‌روه‌رده، چۆنيیه‌تى هه‌ماهه‌نگيكردن و هاوبهشيكردن بوو له خزمه‌تكردنى زياترى كه‌رتى په‌روه‌رده و فێركردن و به تايبه‌تى پرۆگرامه‌كانى خوێندنى پيشه‌يى له هه‌رێمى كوردستان.
لای خۆیەوە، وه‌زيرى په‌روه‌رده سوپاسى ڕێكخراوى يونسكۆ و شانده‌كه‌ى كرد و ئاماده‌يى هاوكارى و پاڵپشتى پڕۆژه خزمهتگوزارییەکانى سه‌باره‌ت به خوێندنى پيشه‌يى به فكرهيهكى تازه و سه‌ركه‌وتووانه له هه‌رێمى كوردستان نیشان دا.
باسنيوز
