ھەولێر.. بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی چوارڕێیانێک دادەخرێت

 ھەولێر.. بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی چوارڕێیانێک دادەخرێت
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر ڕای دەگەیەنێت، کە بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی شەقامەکان یەکێک لە چوارڕێیانەکان لەسەر شەقامی 100 مەتری دادەخرێت.

ڕاید فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر ڕایگەیاند: "بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی شەقامەکانی ناو شار، ئێستا دەست بە ڕێکخستنەوەی شەقامەکان کراوە، ئەویش بە داخستنی یوتێرن، چوارڕێیانەکان و لابردنی ترافیکلایتەکان".

گوتیشی: "ئێستا پلانمان بۆ داخستنی چوارڕێیانی بەنزینخانەی ئاکار لەسەر شەقامی 100 مەتری ھەیە، خوێندنەوەی بۆ دەکەین، بۆ ئەوەی بزانین بە چ شێوازیک ترافیکلایتەکەی لابدەین و ئەو قەرەباڵغییە نەھێڵین".











باسنیوز
Top