سری سوره‌یا ئۆنده‌ر واز له سیاسه‌ت ده‌هێنێ
سری سوره‌یا ئۆنده‌ر پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاند ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان بۆ ئه‌و دوا خول ده‌بێت، ئیدی به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌ڕێته‌وه ناو سیاسه‌ت، به‌ڵكو خه‌ریكی نووسینی سیناریۆ ده‌بێت كه خۆی پێشتر سیناریۆنووس بووه.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی (بیرگون)ی توركی، سری سوره‌یا ئۆنده‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په گوتوویه‌تی نایه‌وێت هیچی دیكه له‌ناو سیاسه‌ت بمێنێته‌وه و ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه ناو دنیای سیناریۆنووسین و له‌و رێگه‌یه‌وه خزمه‌ت به كێشه‌ی كورد بكات له توركیا.
ئه‌و ده‌ڵێ "ئیدی ده‌مه‌وێت سیاسه‌ت ببه‌مه ناو سیناریۆكانمه‌وه، 3 سیناریۆم ته‌واو بووه و به نیازم سیناریۆكانم زیاتر سیاسی بن. سیاسه‌ت بووه‌ته به‌شێك له جه‌سته‌م، ئه‌و قازانجه‌شی له سیاسه‌ت كردم ناسینی میلله‌تی كورد بووه له نزیكه‌وه و خه‌باتكردنم بووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی ئه‌وان، ئه‌مه‌ش منی زۆر باش په‌ره‌پێدا و شانازیشه بۆ من له‌و رووه‌وه خزمه‌تم كردووه. كورد هه‌میشه خراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌وه و مافه‌كانی پشتگوێ خراوه، به‌ڵام ئێمه كارمان كرد تا ئه‌و مافه‌یان بۆ بگێڕینه‌وه و خه‌باته‌كه‌شمان به فیڕۆ نه‌ڕۆیشتووه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سری سوره‌یا ئۆنده‌ر ئاماژه‌ی دا كه خۆی به قه‌رزاری هه‌موو كورد ده‌زانێ، چونكه له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه بووه خه‌ڵكی هه‌ژار و سته‌مدیده و چه‌وساوه‌ی ناسیوه و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه بووه خۆی پێگه‌یاندووه و ئه‌و بڕوایه‌ی لا دروست بووه كه ئه‌و رێگه‌ی هه‌ڵیبژاردووه رێگه‌یه‌كی گه‌وره و پیرۆزه.
bas news-
