پارتی لە کەرکووک: دەبێت تاوانبارانی تیرۆرکردنی محەمەد یونس دەستگیر بکرێن
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتیی کوردستان، با لەوە دەکات ئەوان واز لە کەیسی تیرۆرکردنی کادیرێکی پێشووکەوتوویان لە کەرکووک ناھێنن و دەبێت ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە دەستگیر بکرێن.
سەڵاح دەلۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک _گەرمیان، راگەیاند: "دوای تیرۆرکردنی محەمەد یونس، کادیری پێشکەوتووی پارتی دیمورکاتیی کوردستان، دوو لێژنە پێکھێنراون، یەکێکیان لەبەغداوە و دووەمیان لە کەرکووکە، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە و رەنگە لە داھاتووش ناوی ئەوانە بدرێتە دەزگا پەیوەندیدارەکان، ئێمە لەو کەیسە خۆش نابین''.
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک: ئەوەشی روون کردەوە: "ناوی ئەوکەسانەی داواکراون، ڕادەستی پارێزگار کراون، بۆ ئەوەی ئەویش ڕادەستی پۆلیسی بکات و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەوکەسانە دەربکەن و دەستگیریان بکەن، ئینجا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا دەبن''.
کاتژمێر 8ی بەیانیی ڕۆژی 2/5/2017، لەنێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW)، تەقە لە محەمەد یونس، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای غازی باکوور کرا کە هاوکات کادیرێکی پێشکەوتووی پارتی دیموکراتیی کوردستان بووە، بەو هۆیەشەوە خۆی و پاسەوانەکەی لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەست دا.
bas news-
