سۆران.. بەشێک لە گۆشتفرۆشان سزایی دارایی دران
ئازاد تۆفیق، بەرپرسی لێژنەی ئابووری شاری سۆران، راگەیاند: "لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی ھاووڵاتیان و لە بەردەوامی کاروچالاکییەکانمان و سەردانیکردنی بازاڕو دووکانەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 22/5/2017 سەردانی بازاڕی گشتیی گۆشتفرۆشانی سۆرانمان کرد، دوایی پشکنین و چاودێریکردن، بەھۆی بەسەرچوون و نوێ نەکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی و قایمقامییەت پێنج گۆشتفرۆش بە مەبەستی سزادان بانگێشت کران، ھەروەھا لەھەمان شوێن چەند خواردنگەیەکیشمان بەسەر کردەوەو یەکێک لەو خواردنگەکان بەھۆی نوێنەکردنەوەی مۆڵەت بە مەبەستی پێبژاردن بانگێشت کرا".
بەرپرسی لیژنەی ئابووری ئابووری سۆران، ئەوەشی ئاشکرا کرد: "بۆ سزاکانمان، رێنمایی تایبەت ھەیە واتە بەپێی سەرپێچییەکان دیاری کراوە، کە بری سزاکان لە نێوان 50 ھەزار دینار تا 5 ملیۆن دینارەوەیە".
گووتیشی: "بەھۆی ئەو قەیرانە داراییەی کە دروست بووە بەرژەوەندی کاسبکاران و دوکانداران لەبەرچاو دەگرین، بۆ ئەوانەی مۆڵەتیان بەسەرچووە سزاکانمان کەم کردۆتەوە، بەڵام ئەوانەی سەرپێچی دیکە دەکەن وەک فرۆشتنی گۆشتی بۆگەن یان نا تەندروست ئاسانکارییان بۆ ناکرێت".
bas ews-
