لەھەولێر گەنجێک لەکاتی نمایشی ماتۆرسکیلەکەی تووشی رووداوێکی ھاتوچۆ بوو

 لەھەولێر گەنجێک لەکاتی نمایشی ماتۆرسکیلەکەی تووشی رووداوێکی ھاتوچۆ بوو
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، گەنجێکی دانیشتووی شارەدێی بنەسڵاوەی شاری ھەولێر، لەکاتی نمایشی ماتۆڕسکیلەکەی لەگەڵ تەکسییەک تووشی پێکدادان دەبێت و بە سەختی زامدار دەبێت.



فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، راگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 22/5/2017 گەنجیکی شاری ھەولێر کە دانیشتووی شارەدێی بنەسڵاوە، بەوە ناسراو بووە کە ھەمیشە نمایشی بەماتۆرسکیل دەکرد وپیش ماتۆرسکیلەکەی بەرز دەکردەوە، ئەمرۆ لەکاتی نمایشکردن تووشی رووداوێکی ھاتوچۆ بوو".


گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو گەنجە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی تاکسی، کە تاکسییەکە بەپێچەوانەی ئاڕِاستەی رۆیشتن، رۆیشتووە، لە ئەنجامدا گەنجەکە ماتۆرسکیلە بە سەختی زامدار بوو".
bas news-
Top