فوئاد مەعسووم تاجە گوڵینەى لەسەر گڵکۆى "نەوشیروان مستەفا" دانا
ئیوارەى ئەمڕۆ (دووشەممە ٢١ى ئایارى 2017)، فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆمارى عێراق، سه‌ردانی مەکۆى سەرەکى بزووتنەوەى گۆڕ‌انى کرد و بەدانانى تاجە گوڵینە له‌سه‌ر گۆڕی "نه‌وشیروان مسته‌فا" له‌گردى زه‌رگه‌ته، بەشدارى پرسەى ڕێكخه‌رى گشتیی بزووتنهوهكى كرد.
فوئاد مه‌عسووم، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، سه‌ره‌تا باسی مێژووی خه‌باتی كۆچكردوو، ڕێكخه‌رى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى كرد و ڕای گه‌یاند، كه :" له‌و كاته‌ی چاوه‌ڕوانی "نه‌وشیروان مسته‌فا" بوون و پێویستمان پێی بوو، ئه‌و له‌و كاته‌دا كۆچی دوایی كرد".
ئاماژەى بەوەش کرد، كه :" ئه‌وی دۆستی كاك نه‌وشیروان بوو بێت یان دۆستی نه‌بوو بێت، یان له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی بوو بێت، دژ به بۆچوونه‌كانى بوو بێت، ئەو به‌ڕێزه‌وه ته‌ماشای كردووە، بێگومان نه‌وشیروان مسته‌فا،یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه جگه له دڵسۆزی بۆ گه‌له‌كه‌ی هیچی دیكه‌ی نه‌بووه".
سه‌رۆك كۆمارى عێراق، ئەوەشى گوت، كه له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ یه‌كه‌م جار "نه‌وشیروان مسته‌فا"ى له ڤییه‌نا (پایته‌ختى نه‌مسا) بینیوه، گوتیشی :" به‌ڕاستی كاك نه‌وشیروان، ئه‌و كه‌سه بوو كه مام جه‌لال باسی ده‌كرد، ڕاسته بۆچوونی سیاسی من لەگەڵ کاک نەوشیروان جیاواز بووه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیمان هه‌رگیز تێك نه‌چووه".
bas news-
