لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان لەگەڵ مانەوەی پارێزگاری نەینەوایە
(سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ئیمزا بۆ لێپرسینەوە لە پارێزگاری نەینەوا کۆ کراوەتەوە و بڕیار بوو ھەفتەی رابردوو لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت، بەڵام بۆ ئەمڕۆ دواخرا و ئەمڕۆیش جارێکی دیکە بۆ کۆتاییی ھەفتە دواخرایەوە، بەڵام ئێمە وەکو کورد ئیمزامان نەکردووە و لەگەڵ بانگھێشتکردن و لادانی پارێزگار نین، چونکە ھەڵوێستەکانی بەرانبەر بەکورد ئیجابی و باشن، بۆیە دەمانەوێت لە پۆستەکەی بەردەوام بێت."
ئەو دەڵێ، "ئێمە ھیچ کێشیەکمان لەگەڵ پارێزگاری ئێستادا نییە، بۆیە گەر بگۆڕدرێت پێویستە کەسێکی باشتر بێت، بەڵام کێ دەڵێت ئەوەی دەبێتە پارێزگاری نوێ لەمە باشتر دەبێت."
سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ائشکرای کرد کە، کوتلەکەی پارێزگار خۆیان ئیمزایان کۆ کردۆتەوە ولەسەر پرسی ئیداری و دارایی دەیانەوێ لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکەن.
kdp-
