مەندەلی.. داعش ھێرشی کردە سەر سەربازگەیەکی سوپای عێراق

 مەندەلی.. داعش ھێرشی کردە سەر سەربازگەیەکی سوپای عێراق
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ڕێگەی چوار خۆکوژەوە ھێرشی کردە سەر سەربازگەیەکی سوپای عێراق و بەوھۆیەوە فەرماندەی فەوجێک و ژمارەیەک سەربازی دیکەش کوژراون.

ھاوڕێ ئەبوو سەلام، بەرپرسی کۆمیتەی محەلی حزبی شیوعی کوردستان، لە شارەدێی مەندەلی، ڕایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 22/5/2017 ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ڕێگەی چوار کەسی خۆکوژەوە ھێرشی کردووەتە سەر فیرقەی پێنجی سوپای عێراق، لەنێوان شارەدێی بەلەدروز و مەندەلی، بەوھۆیەوە شەڕ لەنێوان ھەردوولادا درووست بووە".

بەرپرسی کۆمیتەی محەلی حزبی شیوعی کوردستان، گوتیشی: "لە ئەنجامی ھێرشەکەدا فەرماندەی فەوجی چواری سوپای عێراق و ژمارەیەک سەرباز کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون".

گوتیشی: "شەڕ و ڕوبەڕووبوونەوەی نێوان چەکدارانی داعش و سەربازانی سوپای عێراق درێژەی کێشاوە و کەمێک پێش ئێستا سوپای عێراق توانییان سەربازگەکە کۆنترۆڵ بکەنەوە و کۆتایی بە شەڕەکە ھاتووە".













باسنیوز
Top