مەندەلی.. داعش ھێرشی کردە سەر سەربازگەیەکی سوپای عێراق
ھاوڕێ ئەبوو سەلام، بەرپرسی کۆمیتەی محەلی حزبی شیوعی کوردستان، لە شارەدێی مەندەلی، ڕایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 22/5/2017 ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ڕێگەی چوار کەسی خۆکوژەوە ھێرشی کردووەتە سەر فیرقەی پێنجی سوپای عێراق، لەنێوان شارەدێی بەلەدروز و مەندەلی، بەوھۆیەوە شەڕ لەنێوان ھەردوولادا درووست بووە".
بەرپرسی کۆمیتەی محەلی حزبی شیوعی کوردستان، گوتیشی: "لە ئەنجامی ھێرشەکەدا فەرماندەی فەوجی چواری سوپای عێراق و ژمارەیەک سەرباز کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون".
گوتیشی: "شەڕ و ڕوبەڕووبوونەوەی نێوان چەکدارانی داعش و سەربازانی سوپای عێراق درێژەی کێشاوە و کەمێک پێش ئێستا سوپای عێراق توانییان سەربازگەکە کۆنترۆڵ بکەنەوە و کۆتایی بە شەڕەکە ھاتووە".
باسنیوز
