سلێمانی.. نێچیرڤان بارزانی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەوە

 سلێمانی.. نێچیرڤان بارزانی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەوە
کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری گەیشتە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لەلایەن شاندێکی باڵای یەکێتییەوە پێشوازییان لێ کرا.

شاندی یەکێتی بریتی بوون لە "کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی و مەلابەختیار و حاکم قادر" ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە پێشوازییان لە نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری کرد.

شاندەکەی پارتی و یەکێتی ئێستا لە کۆبوونەوەدان و لەبارەی چەند پرسێکی گرنگ گفتوگۆ دەکەن، ھەوەھا وا بڕیارە شاندەکەی پارتی سەردانی پارت و لایەنە سیاسییەکانی دیکەش بکەن.








باسنیوز
Top