نێچیرڤان بارزانی گەیشتە شاری سلێمانی
کەمێک لەمەوبەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە شاری سلێمانی و بڕیارە کەمێکی دیکە بچێتە سەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی و تاجە گوڵینە لەسەر گۆڕەکەی دابنێت.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە چاوەڕوان دەکرێت لەو سەردانەیدا بۆ شاری سلێمانی، چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک لەنێوان نێچیرڤان بارزانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لایەنەکانی دیکەش ئەنجام بدرێت.
