نێچیرڤان بارزانی گەیشتە شاری سلێمانی

 نێچیرڤان بارزانی گەیشتە شاری سلێمانی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دانانی تاجە گوڵینە لەسەر گۆڕی ڕێکخەری گشتیی کۆچکردووی بزووتنەوەی گۆڕان، گەیشتە شاری سلێمانی.


کەمێک لەمەوبەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە شاری سلێمانی و بڕیارە کەمێکی دیکە بچێتە سەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی و تاجە گوڵینە لەسەر گۆڕەکەی دابنێت.



ئەوەشی ڕوون کردەوە کە چاوەڕوان دەکرێت لەو سەردانەیدا بۆ شاری سلێمانی، چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک لەنێوان نێچیرڤان بارزانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لایەنەکانی دیکەش ئەنجام بدرێت.
Top