دیپلۆماتكارێك: مه‌سرور بارزانی خواستی ڕاسته‌قینه‌ی كوردی به ئه‌مریكا ڕاگه‌یاندووه
شێركۆ حه‌بیب، دیپلۆماتكار و بەرپرسی نووسینگەی قاهرەی پارتی دیموكراتیی كوردستان، بهراگهیاند: "بۆچوون و شرۆڤه‌كان وانیشان ده‌ده‌ن، كه‌وا گۆڕانگاری گرنگ له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئاردایه، بێگومان ئه‌م گۆڕانگارییه كوردستانیش له‌خۆ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی دوای به كۆتا هاتنی شه‌ری دژه تیرۆر و سه‌قامگیری بارودۆخی سووریا".
ئه‌و دیپلۆماتكاره، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه: "لێره‌دا گرنگه كورد بتوانێ له‌و هه‌ڵومه‌رجه كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بكات، مافه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌جیندای ئه‌و گۆڕانكارییه بچه‌سپێنێ، كه ئه‌مه‌ش پێویستی به هه‌وڵ و سه‌ردانی هێزه كاریگه‌ره‌كانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، هه‌ر له‌و روانگه‌ش سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی مسرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مریكا و دیداری له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی كۆشكی سپی، ئیداره‌ی نوێی تره‌مپ و شاره‌زایان و ستیاسهتمهدارانی ئه‌و وڵاته، كاریگه‌ری گرنگی له‌سه‌ر ئایندهی كوردستان به‌تایبه‌تی دوای داعش، شێوازی مامه‌له‌كردنی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "كاریگه‌رییه‌كی گرنگی له روانگه‌ی ئه‌و ماوه‌ی دوای رزگاركردنی عێراق و رۆڵی كورد له چه‌سپاندنی دیموكراسی و به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ په‌راوێز خستنی میلله‌تی كورد، ده‌بێت".
شێركۆ حه‌بیب، شێركۆ حه‌بیب، دیپلۆماتكار و بەرپرسی نووسینگەی قاهرەی پارتی دیموكراتیی كوردستان بۆ (باس‌نیوز) گوتیشی: "مه‌سرور بارزانی، له‌و سه‌ردانه‌یدا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگ و هه‌ستیاری له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مریكی باس كردووه، كه په‌یوه‌سته به ئاینده و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا پاڵپشتێكی به‌هێز بۆ ئایندهی میلله‌تی كوردی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر چی ئه‌مریكا به روون و ئاشكرا دژایه‌تی یا پشتگیری خۆی نیشان نه‌داوه، به‌ڵام له‌و سه‌ردانه‌یدا زۆر بابه‌تی گرنگی روون كردنه‌وه، له‌وانه مه‌حاڵه كورد بتوانێ له‌گه‌ڵ عێراقی ئیستا و به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، دوای سه‌رنه‌كه‌وتنی سیسته‌می فیدڕالی و پابه‌ند نه‌بوونی عێراق به ده‌ستوور، له لایه‌كی دیكه بۆ ئه‌مریكییه‌كان ئه‌و روون بۆته‌وه كه‌وا كورد ئامرازی سه‌قامگیری و ئاشتی و ته‌باییه".
راشیگه‌یاند: "ئه‌و سه‌ردانه، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری ئه‌مریكا بۆ كوردستان لێده‌كه‌وێته‌وه، چ له‌رووی سه‌ربازی چ له رووی سیاسی بێت، زیاتر لێك تیگه‌یشتن و هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان خێراتر ده‌كات، بۆیه ده‌توانین بڵێن سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتوو بوو، هه‌ر له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه ئاینده‌یه‌كی روون و گه‌ش بۆ كوردستان چاوه‌روان ده‌كرێت".
bas news-
