بەشی ژمێریاريی ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە کە داوای ئامادەکردنی ھەندێک پێداویستی لە کارمەند و ئەفسەرەکانی گەرمیان کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21/5/2017 بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، لە پەیجی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، داوای لە سەرجەم ئەفسەرو کارمەندانی کردووە، کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا ئەم پێداویستییانەی خوارەوە بۆ بەشی ژمێریاری بھێنێت، بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی وەرگرتنی مووچە بەسیستەمی بایۆمەتری.
بەشی ژمێریاری ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "پێداویستییەکان بریتین لە کۆپی ڕەنگاو ڕەنگی پێناسی باری شارستانی و کۆدی بایۆمەتری".
روونیشی کردوەتەوە: "ھەر کارمەندێک کۆدی بایۆمەتری ونکردووە، یان تێکچووە، پێویستە تەنھا کۆپی پیناسی باری شارستانی بھێنێت و لەسەری ئاماژە بە ونبوونەکەی بکات".
bas news-
