چاوپێكه‌وتنى قوتابییان بۆ دۆزینه‌وه‌ى هه‌لی كار ده‌ستیپێكرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (21ى ئایارى2017) كاتژمێر 9:00ى سه‌ر له‌به‌یانى، قۆناغى یه‌كه‌مى چاوپێكه‌وتنه‌كه له هۆڵى كتێبخانه‌ى كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت ده‌ستیپێكرد، كه نزیكه‌ى 130ى خوێندكار به‌شدارییان تێدا كرد.
چاوپێكه‌وتنه‌كه خوێندكارانى قۆناغى سێیه‌م ده‌گرێته‌وه كه له‌ماوه‌ى رابردوودا فۆرمى دۆزینه‌وه‌ى هه‌لی كاریان له خزمه‌تگوزاری هه‌لی کارى زانكۆ وه‌رگرت و پاش پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمه‌كه، هه‌شت كۆمپانیا ئاماده‌ییان ده‌ربڕى به ره‌خساندنى هه‌لی كار بۆ ئه‌و خوێندكارانه.
ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت، دواى ئه‌وه‌ى خوێندكاران له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت پاشان له خولێكى 12 هه‌فته‌ییدا به‌شدارییان پێده‌كرێت، دوابه‌دواى ئه‌وه‌ش كاریان پێ ده‌سپێردرێت.
bas news-
