دوو كچی دیكەی ئێزدی لە چنگ داعش رزگار كران

 دوو كچی دیكەی ئێزدی لە چنگ داعش رزگار كران
بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەست تیرۆریستان دەڵێ، دوێنێ ئێوارە توانیویانە دوو كچی دیكەی كوردی ئێزدی لە چنگ داعش رزگار بكەن و، بە كەسوكارەكەیان شادیان بكەنەوە.

(حوسێن قایدی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوێنێ ئێوارە لە شاری مووسڵ و رەققەی سووریا، دوو كچی دیكەی كوردی ئێزدیمان لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار كردووە و بە كەسوكارەكانیان شاد بوونەوە".

(قایدی) گوتیشی، لە ٤٨ سەعاتی رابردوودا، توانراوە چوار كچ و ژنی ئێزدی لە چنگ داعش رزگار بكرێن، بەمەیش ژمارەی رزگاركراوان گەییشتووەتە ٣ هەزار و ١٠ كەس.
kdp-
Top