ڤیان دەخیل: شنگالییەکان دەیانەوێ پێشمەرگە ناوچەکانیان ڕزگار بکات
نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق، (ڤیان دەخیل) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''پێویستە ھەر ھێزێک بێت بۆ ناوچەی شنگال بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بێت، بەڵام حەشدی شەعبی کە ھاتوون بۆ سنووری تل بەنات و تل قەسەب لە شنگال بە بیانووی ئەوە بووە، کە ژمارەیەک کوردی ئێزدی بوونەتە حەشدی شەعبی، کەچی زۆرینەی خەڵکی ئێزدی و نوێنەرەکانی کوردی ئێزدی دژی ھاتنی ئەوانن بۆ سنووری شنگال.''
(ڤیان دەخیل) گوتی: ''نامانەوێت حەشدی شەعبی بێن بۆ ناوچەکانی ئێمە و دەمانەوێت ھێزی پێشمەرگە ناوچەکانمان ڕزگار بکات و پارێزگاری لێ بکات و خەڵکەکەی بگەڕێتەوە.''
نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق ڕوونی کردەوە: ''ئەگەر حەشدی شەعبی مەبەستی ڕزگارکردنی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش بێت، شوێنی دیکە ھەیە، با لێگەڕێن ناوچەکانی خۆمان پێشمەرگە ڕزگاریان بکات.''
kdp-
