نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پ.د.ك له په‌رله‌مانی عیراق كۆبووه‌وه
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21-5-2017 نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عیراق كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له (مه‌حموود محه‌مه‌د) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، (ڕزگار عەبدوڵڵا قادۆ) نوێنه‌ری نووسینگه‌ی (سه‌رۆك بارزانی)، (سه‌فین دزه‌یی) به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێم، (دلشاد شه‌هاب) ڕاوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیران و (ئومێد خۆشناو) سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ی بوون، سه‌ره‌تا (ته‌ها به‌رواری) به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی به ناوی (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و سڵاو و ڕێزی به‌ڕێزیانی به ئاماده‌بووان گه‌یاند.
دواتر (مه‌حموود محه‌مه‌د) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له وته‌یه‌كدا چه‌ند ته‌وه‌رێكی باسكرد، له‌وانه ڕه‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ڕه‌وشی سیاسیی عیراق و پێگه‌ی كورد له به‌غدا، پرسی ڕیفراندۆم وه‌ك مافێكی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان و لابردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر ڕێگه‌ی، زیاتر به‌هێزكردنی پێكه‌وه‌ژیان له نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا و دابینكردنی مافه‌كانیان و پرسه سیاسییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی كار و چالاكییه‌كانی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عیراق و دروستكردنی باشترین په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كاندا و شرۆڤه‌كردنی ئه‌و پرسانه‌ی لای لایه‌نه‌كانی عیراقی جێگه‌ی پرسیاره و به‌كارهێنانی بنه‌مای یه‌ك تیم له كاركردندا، دووپات كرده‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عیراق پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كار و چالاكییه‌كانی فراكسیۆن و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستی و میكانزمی نوێ بۆ باشتر ڕاپه‌ڕاندنی كار و ئه‌ركه‌كانیان و ئه‌و كێشانه‌ی له‌به‌رده‌م كاره‌كانیان دروست ده‌بن و هه‌وڵه‌كانیان بۆ دروستكردنی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فراكسیۆن و لایه‌نه عیراقییه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی باشتر بۆ گه‌لی كوردستان له به‌غدا، پێشكه‌ش به ئاماده‌بوونی كۆبوونه‌وه كرد. جه‌ختیشی له‌سه‌ر پاراستنی په‌یوه‌ندی و یه‌كڕیزیی نێوان فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌كان له په‌رله‌مانی عیراق، كرده‌وه.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان چه‌ند ڕا و سه‌رنج و تێبینییهكیان خسته ڕوو و گفتوگۆی پێویست له‌سه‌ر ڕا و سه‌رنجه‌كانیان كرا و بڕیار درا كاری هاوبه‌ش بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان له به‌غدا تۆكمه‌تر بكرێت، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی كۆبوونه‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ش دووپات كرایه‌وه.
kdp-
