ئەمریکا یارمەتی دووبارە نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکانی مووسڵ دەدات
ئەمڕۆ یەکشەممە 21/5/2017 کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە شاری ھەولێر، لە پەیجی تایبەتی خۆی، وێنەی شوێنەواری ھەترا (ئەلحەزر)، کە ناوچەیەکی بەناوبانگی شوێنەوارییە مووسڵ، لەم دواییانەدا لە دەست رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئازادکرا، بڵاو کردوتەوە.
کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا، ئەوەشی خستوەتەڕوو:
"ئایا دەزانیت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕاھێنان و پشتیوانی دارایی پێشکەش بە پسپۆڕانی میراتە کلتورییەکان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق دەکات، بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات لە بنیاتنانەوەی ئەو ئاسەوارانەی لەلایەن داعشەوە زیانیان پێگەیەندراوە؟".
باسنيوز
