ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو: ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی گۆڕان كردیان دوور له نه‌ریتی كوردهواری و میوانداری بوو
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌وباره‌وه نووسیوویه‌تی" هوهاكێشانی هه‌ندێك له گه‌نجه‌كانی گۆڕان، به‌رامبه‌ر مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین، پێچه‌وانه‌ی به‌هاكانی كوردهواری بوو، چونكه دەبێت لەماڵ و لە پرسەی خۆتدا، ڕێزی میوانەكانت و تەنانەت نەیارەكانیشت بگریت".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا باسی رابردووی كاری سیاسی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و حزبه‌ی كردووه‌و ده‌ڵێت "ئەو هه‌ڵسوكه‌وته دژه لەگەڵ پرەنسیپەكانی كاری سیاسی هێزێك كه لەڕابردوودا لەگەڵتدا ئۆپۆزسیۆن بووه‌و لەئامادەكردنی پاكێجەكاندا هاوكارو لەسەراكانی ئازادییشدا پشتیوانت بووبێت، لەئێستاشدا پڕۆژەی چاكسازی بنەمای كاری هاوبەش و بۆ داهاتووش دونیایەك كارت بەیەكدی مابێت، ناكرێت ئاوا هەرزەو سەرپێییانە مامەڵە بكەیت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌كه بۆ بێده‌نگكردنی لایه‌نگرانیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و بووایه له جێگه‌ی "شۆڕش حاجی" گوته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ر له‌وێ داوای لێبووردنی ده‌كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێت " هه‌ر چه‌نده ده‌زانیین ئه‌وه هه‌ڵوێستی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روویداوه كاریگه‌ری ده‌بێت و ساڕێژكردنیشی كار و كاتی پێویسته".
K24
