کرماشان.. 81 ھاووڵاتیی کورد دەستگیر کران

کرماشان.. 81 ھاووڵاتیی کورد دەستگیر کران

ھاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی دوازدەیەمین خولی ‌ەڵبژاردنی سەرکۆماری و پێنجەمین خولی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شار و گوندەکان، دەیان ھاووڵاتیی کورد لە کرماشان دەستگیر کراون.

دوێنێ ھەینی 2017/5/19 و ھاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرکۆماری لە کرماشان، 81 ھاووڵاتیی کورد لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراون.

بە گوتەی لیوا ڕەزا شیرازی، فرماندەی پۆلیسی پارێزگای کرماشان، ھۆکاری دەستگیرکردنی ئەو ھاووڵاتییە کوردانەی ھەوڵدان بۆ ساختەکاری و ناسەقامگیری و پشێویی پرۆسەی ھەڵبژاردن بووە.

ئاماژەی بەوەش داوە، ھاوکات لەگەڵ ئەو 81 کەسە سەش ئۆتۆمبێلیش کە خاوەنەکانیان ھەوڵی بانگەشە و کڕین و فرۆشی دەنگیان داوە، دەستیان بەسەردا گیراوە.
bas news-
Top