فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی ھەڕەشە لە ھەرێمی کوردستان دەکات

فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی ھەڕەشە لە ھەرێمی کوردستان دەکات
فەرماندەیەکی ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھەڕەشە لە ھەرێمی کوردستان دەکات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمان بکات، سنوور بۆ ھیچ ناوچەیەک نییە، بەرپرسێکیش ئاماژە بەوە دەکات کە حەشدی شەعبی لە شنگالەوە تا خانەقین دەستیان بە هەڕەشەکردن کردووە.

"جەواد تیباوی"، فەرماندەی ھێزی حەشدی شەعبی، ڕای گه‌یاند : " حەشدی شەعبی بەشێکە لە ھێزە سەربازییەکانی عێراق کە لەژێر فەرمانی سەرۆک وەزیراندایە و فەرمانی پێ کراوە کە گوندەکانی بعاج و ناوچەی قەیرەوان كه‌ نزیكن له‌ سنووره‌كانی سووریا، ڕزگار بکات".

دەشڵێت : " ناوچەکانی شنگال خاکی عێراقن و سەر بە پارێزگای نەینەوان، ھەر بەو بۆنەوە ھەرچەشنە ھەوڵێک بۆ داگیرکردنی ئەو ناوچانە ھێڵی سوورە".

له‌وباره‌یه‌وه‌، جەمال مورتکە، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە محیوەری گوێڕ ڕای گه‌یاند : " ناکرێت ئەو ھەڕەشانە بە جدی وەرنەگیرێن، چونکە حەشدی شەعبی ھێزێکە کە فەرمان لە ناوەندی جۆراوجۆره‌وه‌ وەردەگرێت و ئەمریکاش تێبینیان لەسەری ھەیە، بۆیە ھەرچی زووە دەبێت لە شنگال پاشەکشە بکەن و ئارامی بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکه‌".

هاوكات، شێخ جەعفەر، بەرپرسی لقی 15ی خانەقینی پارتی دیموکراتیی کوردستان،گوتی : " حەشدی شەعبی لە سنووری خانەقینەوە تا شنگال دەستیان بە ھەڕەشەكردن كردووه‌ و ھەڕەشەکانیش جددین، چونکە لە ھەندێک شوێن گوایە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان پێیە، ھاتوونەتە پێشەوە، بۆیه‌ دەبێت سنوورێکیان بۆ دیاری بکرێت".
bas news-
Top