سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوونەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوونەوە
ئەمڕۆ شەممە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی دیدار و كۆبوونەوەكانی لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە عەمانی پایتەختی ئوردن، لەگەڵ دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووەوە.

لە دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان و بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی لە ناوچەكەدا تاوتوێ كران.


ئەمڕۆ لە دەریای مردوو لە وڵاتی ئوردن كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی دەستی بە كارەكانی كرد و مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەو كۆڕبەندەدا بەشدارە و لە پەراوێزی ئەو كۆڕبەندەدا ژمارەیەك دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك و سەركردەكانی جیهان دەبێت، هەروەها بارزانی لە میانی دیدارەكاندا باس لە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان دەكات.
bas news-
Top