ئه‌مریكا: لەبەر چاوی توركیا چەك بە یه‌په‌گه‌ دەدەین

ئه‌مریكا: لەبەر چاوی توركیا چەك بە یه‌په‌گه‌ دەدەین



وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئاماژه‌ی دا كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه‌ سوپای سووریای دیموكرات پڕچه‌ك ده‌كه‌ن. باسی له‌وه‌ش كرد به‌ پێش چاوی توركیاوە پڕچه‌كیان ده‌كه‌ین و شتی شاراوه‌مان نابێت.


جێم ماتیس له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد تاوه‌كو ئێستە ئه‌مریكا پڕۆسه‌ی پڕچه‌ككردنی سوپای سووریای دیموكراتی ده‌ست پێنه‌كردووه‌، له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا پڕچه‌ككردنی ئه‌و هێزه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


لای خۆیەوە دونفرد سوپاسالای ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكیدا بۆ میدیاكارانی ئه‌مریكا باسی له‌ پڕچه‌ككردنی سوپای سووریای دیموكرات كرد و گوتی "بۆ ئۆپه‌راسیۆنی رزگركردنی ره‌ققه‌، ئێمه‌ وه‌كو ئه‌مریكا له‌و بڕوایه‌داین كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌دا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام نیگه‌رانییه‌كانی توركیایش له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ هه‌ند وه‌رده‌گرین".


له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی دا كه‌ توركیا دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ نه‌گاته‌ ده‌ستی په‌كه‌كه‌ و به‌رامبه‌ر به‌ توركیا به‌كار ناهێنرێن.


یەپەگەی باڵی رۆژئاوای كوردستانی پەكەكە هێزێكی سەرەكی و زۆرینەیە لەنێو سوپای سووریای دیموكرات، كە هاوكاری و هەماهەنگی بەردەوامی لەگەڵ هێزەكانی رژێمی ئەسەد هەیە.

bas news-
Top