كۆنگرەی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاشی لە زیندانەوە بە سەرۆك هەڵبژاردەوە

كۆنگرەی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاشی لە زیندانەوە بە سەرۆك هەڵبژاردەوە
لە کۆنگرەی سێیەمینی نائاسایی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)، سەڵاحەدین دەمیرتاش کە ئێستە لە زیندانە، دووبارە وەک ھاوسەرۆکی گشتی ئەو پارتە ھەڵبژێرایەوە.


لە کۆنگرەی ٣یەمینی نائاسایی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)، سەرپیل کەمالبێی وەک ھاوسەرۆکی ئەو پارتە و سەڵاحەدین دەمیرتاش کە ئێستە دەستبەسەر کراوە، دووبارە وەک ھاوسەرۆکی گشتی ئەو پارتە ھەڵبژێرایەوە.


کۆنگرەی نائاسایی ٣یەمی ئەو پارتە لە ناوەندی بازرگانی جیھانی ئەنجام درا.


٢٨٤ ئەندام لەم کۆنگرەیە بەشداربوون و دەمیرتاش و کەمالبێی بە ٢٥١ دەنگ وەک ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ھەڵبژێران.


لە دوای ھەڵبژاردنەکە سەرپیل کەمالبێی وەک ھاوسەرۆکی گشتی ھەدەپە گوتی "زۆر سوپاستان دەکەم بەوەی لەم کۆنگرە سەختە ئەم ئەرکەتان بە من سپارد. ئەمە شکۆیەکە بۆ من. ئێمە ئەم ئاڵایە ھەمیشە بەرزدەکەینەوە. تاکو ئەمڕۆ کاری زۆرمان ئەنجامداوە، بەڵام کەموکورتیش ھەبووە. ئێستاش ئێمە ئەم کۆنگرەیە بە دەرفەتێک دەزانین بۆ پڕکردنەوەی کەموکورتییەکان".
bas news-
Top