شاخه‌وان عه‌بدوڵا: چیتر حه‌شدى شه‌عبى له ڕزگاركردنى ناوچه كوردستانییه‌كان به‌شدارییان پێناكرێت
ئه‌ندامێكى لێژنه‌ى ئاسایش له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی، بۆ ڕزگاركردنى ناوچه‌كانى دیكه چیتر به‌شداریان پێ ناكرێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى لێژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاگه‌یاند: " چى دیكه له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌وه فه‌رمان به چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی ناكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بجوڵێن، هه‌وره‌ها بۆ ڕزگاركردنى ئه‌و ناوچانه‌ى كه تا ئێستا له ژێر ده‌ستى داعشدان، به‌شداریان پێ ناكرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لێژنه‌ى ئاسایش له په‌رله‌مانىعێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه جه‌واد تیباوى فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبی ڕاستی گوتووه، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌وه فه‌رمانیان پێ ده‌كرێت، به‌ڵام حه‌شدى شه‌عبی لایه‌نى فه‌رمى نییه، تا كورد ڕووى قسه‌ى لێ بكات، به‌ڵكوو ڕووى قسه‌ى ئێمه له سه‌رۆك وه‌زیرانه و بۆ گرتنه‌وه‌ى ناوچه‌ى (به‌عاج) له‌گه‌ڵ هێزه ده‌ست وه‌شێنه‌كانى عێراقدا، به بێ ئه‌وه‌ى حه‌شد به‌شدارى بكات، ڕێككه‌وتنمان هه‌یه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه تائێستا هه‌ریه‌كه له ناوچه‌كانى (ته‌ل به‌نات، ته‌ل قه‌سه‌ب، خدر عوزێر، گر عوزێر) ڕزگار نه‌كراون، به پێی ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق، به هاوبه‌شى ئۆپه‌راسیۆن بۆ ڕزگاركردنى ئه‌و ناوچانه ئه‌نجام ده‌درێت، گوتیشی :" ناوچه ئێزدى نشینه‌كان ناوچه‌ى كوردستانین و به به‌شێك له هه‌رێمى كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێن".
bas news-
