ئه‌مریكا: له دواى شه‌ڕى مووسڵ ده‌بێت په‌كه‌كه له شنگال بچێته ده‌ره‌وه
سوپاى توركیا پشتیوانیی سه‌ربازیى سوپاكه‌ى له‌سه‌ر سنووره‌كانى سووریا زیاتر ده‌كات، هه‌روه‌ك بارى ئاماده‌یی بۆ یه‌كینه سه‌ربازییه‌كانى له‌و ناوچانه، به‌رزكرده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه جه‌خت له ئاماده‌كارى ده‌كرێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر بنكه و باره‌گاكانى هێزه‌كانى سه‌ر به په‌كه‌كه له كوردستانى ڕۆژئاوا، هه‌روه‌ها خۆئاماده‌كردن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێكى له‌ناكاوى په‌كه‌كه كه له‌ناو خاكى كوردستانی باشووره‌وه بكرێته سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ى توركیا.
سه‌رچاوه توركییه‌كان، به ڕۆژنامه‌ى "شه‌رقول ئه‌وسه‌ت" ڕاده‌گه‌یه‌نن، هێزه‌كانى سوپای توركیا ئاماده‌كارى بۆ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی ته‌واوكردووه، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هه‌ر هێرشێكى هێزه‌كانى په‌كه‌كه.
پێشتر، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، له دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، جه‌ختیكرده‌وه، كه نامه‌یه‌كی به سه‌رۆكى ئه‌مریكا گه‌یاندووه و له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌ى پێگه‌یاندووه، كه توركیا به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌س، ئه‌گه‌ر له لایه‌ن هێزه‌كانى په‌كه‌كه‌وه له باكوورى سووریا هێرشیان بكرێته سه‌ر، وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.
ڕۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه ئه‌وه‌ى نووسیوه، كه ئیداره‌ى تره‌مپ، به بڕیارى هاوكاری سه‌ربازیى بۆ هێزه‌كانى په‌كه‌كه له سووریا، له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى ڕه‌قه له‌ده‌ست "داعش" پێش سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان بۆ وانشتۆن به یه‌ك هه‌فته، توركیاى نیگه‌ران كرد. ئه‌وه‌ش ده‌رگاى له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌كانى به‌شداریكردنى توركیا له‌و پرۆسه‌یه داخست، كه مه‌رجى سه‌ره‌كى به‌شداریكردنیان، دوورخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى په‌كه‌كه بوو له پرۆسه‌كه.
لاى خۆیه‌وه، ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى "ئه‌نادۆلۆ"ى توركی، له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانه‌وه، بڵاویكرده‌وه، كه سوپا خۆى ئاماده‌كردووه بۆ هه‌موو جۆره وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى په‌كه‌كه كه له سووریا و عێراقه‌وه هێرشیان بكاته سه‌ر، هه‌روه‌ك هێزه ئاسمانییه‌كان پلانی هێرشى ئاسمانیى چاوه‌ڕوانكراویان داناوه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه هێزه ده‌شتاییه‌كانى سوپاى توركیا، سیناریۆى پرۆسه‌ى پێشبینیكراویان له‌ده‌ره‌وه‌ى سنوور داڕشتووه‌ته‌وه.
پێشتر واشنتۆن و مۆسكۆ، كه هه‌ردوولایان پشتیوانیی له هێزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان له سووریا ده‌كه‌ن، نیگه‌رانى خۆیان له هێرشه ئاسمانییه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌كانى په‌كه‌كه له شنگال و بنكه‌كانى یه‌په‌گه له چیاى كراچۆك له كوردستانى ڕۆژئاوا، ده‌ربڕى.
هه‌ردوولایان ئاماژه‌یان به‌وه دا، كه ئه‌نقه‌ره بۆ هێرشه‌كه‌ى 25ى نیسانى ڕابردوو هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كى له‌گه‌ڵ نه‌كردوون، بۆیه له‌سه‌ر سنووره‌كانى سووریا و توركیا هێزیان بڵاوه پێكرد، ئه‌وه‌ش ئه‌نقه‌ره‌ى تووڕه كرد.
په‌یوه‌ند به‌و بابه‌ته، جۆناسان كۆهین، یاریده‌ده‌رى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، هاریكارى ولاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه له سووریا به " هاریكارى كاتیی و ته‌كتیكی" دانا، له دیدارێكیشدا له په‌یمانگاى توێژینه‌وه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له واشنتۆن له باره‌ى ناكۆكییه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به هاوكارى سه‌ربازى ئه‌مریكا بۆ په‌كه‌كه، ڕای گه‌یاند :" به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى له سووریا درووستبووه، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌یه، چونكه هاوپه‌یمانى هێزه‌كانى سووریای دیموكراسی كه هێزه‌كانى په‌كه‌كه یه‌كێكه له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانى، ڕۆڵێكى گرنگ له پرۆسه‌ى ڕوگاركردنى ڕه‌قه، ده‌بینێت، په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان له‌گه‌ڵ یه‌كینه كوردییه‌كان ته‌كتیكییه و دواى ڕزگاركردنى ڕه‌قه به‌رده‌وام نابێت".
له‌هه‌مان كاتدا، كۆهین جه‌ختده‌كاته‌وه، كه شكستى داعش له مووسڵ، یه‌كێكه له مه‌رجه‌كانى په‌كه‌كه بۆ ده‌رچوون له شنگال، گوتیشی:" دواى پرۆسه‌ى مووسڵ، به‌هه‌ستیارییه‌كى زۆره‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى به‌غدا مامه‌ڵه ده‌كه‌ین بۆ ده‌ركردنى پارتى كرێكارانى كوردستان له شنگال، ده‌رچوونیشیان یان به ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى خۆیان ده‌بێت، یان به‌شێوه‌یه‌كی دیكه". وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌گه‌رى به‌كارهێنانى پرۆسه‌ى سه‌ربازى دژ به په‌كه‌كه (وه‌ك ڕۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌ى ئاماژه‌ى پێداوه).
kdp-
