بزووتنەوەی ئازادی: بارزانی لە پێشەنگدایە.. پێویستە ئەم هەلە زێرینە لە دەست نەدەین

 	 بزووتنەوەی ئازادی: بارزانی لە پێشەنگدایە.. پێویستە ئەم هەلە زێرینە لە دەست نەدەین
گوتەبێژی بزووتنەوەی ئازادی لە باكووری كوردستان رایگەیاند، سەربەخۆیی باشووری كوردستان، دەبێتە هۆكاری سەربەخۆیی تەواوی پارچەكانی دیكەی كوردستانی گەورە.

(سەدەت دۆغان)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "رۆڵی (سەرۆك بارزانی) وەك رۆڵی باوكی رۆحیی نەتەوەی كورد (مەلا مستەفای بارزانی)ـیە كە رۆڵێكی دیرۆكی و زۆر گرینگی هەبوو، بۆیە سەرۆكی هەرێمیش لە مێژووی كورد و كوردستاندا وەك سەرۆكێكی كاریزما و پڕئەزموون لە پێشەنگدایە".

گۆتەبێژی بزووتنەوەی ئازادی لە باكووری كوردستان گوتیشی: "پێویستە باشووری كوردستان بە رێگای دیالۆگ كوردستانیان بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی رازی بكات، چونكە هەندێك كەس لە رێگای ئایدۆلۆژیا و هەندێكیش بە نەزانی كەوتوونەتە بەرەی دژەسەربەخۆییەوە".

(دۆغان) دەشڵێ: "كورد چەندان ساڵە چاوەڕوانی دەرفەتێكی لەم شێوەیەیە و پێویستە ئەم هەلە زێرینە لە دەست نەدات، هەروەها پێویستە گەلی كورد و باشووری كوردستان لەگەڵ گەلانی دونیا و بە تایبەت ئەورووپا و ئەمەریكا، دۆستایەتییەكی باشیان هەبێ، تا گەلی كورد بە هەموو مافەكانی بگات".

بە باوەڕی گوتەبێژی بزووتنەوەی ئازادی لە باكووری كوردستان، سەربەخۆیی باشووری كوردستان، دەبێتە هۆكاری سەربەخۆیی تەواوی پارچەكانی دیكەی كوردستانی گەورە.
kdp-
Top