بزووتنەوەی ئازادی: بارزانی لە پێشەنگدایە.. پێویستە ئەم هەلە زێرینە لە دەست نەدەین
(سەدەت دۆغان)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "رۆڵی (سەرۆك بارزانی) وەك رۆڵی باوكی رۆحیی نەتەوەی كورد (مەلا مستەفای بارزانی)ـیە كە رۆڵێكی دیرۆكی و زۆر گرینگی هەبوو، بۆیە سەرۆكی هەرێمیش لە مێژووی كورد و كوردستاندا وەك سەرۆكێكی كاریزما و پڕئەزموون لە پێشەنگدایە".
گۆتەبێژی بزووتنەوەی ئازادی لە باكووری كوردستان گوتیشی: "پێویستە باشووری كوردستان بە رێگای دیالۆگ كوردستانیان بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی رازی بكات، چونكە هەندێك كەس لە رێگای ئایدۆلۆژیا و هەندێكیش بە نەزانی كەوتوونەتە بەرەی دژەسەربەخۆییەوە".
(دۆغان) دەشڵێ: "كورد چەندان ساڵە چاوەڕوانی دەرفەتێكی لەم شێوەیەیە و پێویستە ئەم هەلە زێرینە لە دەست نەدات، هەروەها پێویستە گەلی كورد و باشووری كوردستان لەگەڵ گەلانی دونیا و بە تایبەت ئەورووپا و ئەمەریكا، دۆستایەتییەكی باشیان هەبێ، تا گەلی كورد بە هەموو مافەكانی بگات".
بە باوەڕی گوتەبێژی بزووتنەوەی ئازادی لە باكووری كوردستان، سەربەخۆیی باشووری كوردستان، دەبێتە هۆكاری سەربەخۆیی تەواوی پارچەكانی دیكەی كوردستانی گەورە.
kdp-
