شەشۆ: وازهێنانی چەکدارانی پەکەکە هەزاری تێپەڕاند
(ھاشم سیتەیی)، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ژمارەیەکی یەکجار زۆر خەڵکی ئێزدی وازیان لە ڕیزەکانی پەکەکە ھێناوە و ھاتوونەتە ناو ڕیزەکانی ھێزی پێشمەرگەوە، بەتایبەت لە شنگال و دەوروبەری، چونکە سیاسەتی پەکەکەیان بۆ ڕوون بووەتەوە.''
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە دەڵێت: ''ئەو چەکدارانەی پەکەکە، کە دێنە ناو ھێزی پێشمەرگەوە مەشقیان پێ دەکرێت و دواتر لیستێکیان بۆ دەکرێتەوە و ناویان بۆ ناو ھێزی پێشمەرگە تۆمار دەکرێت.''
(ھاشم سیتەیی) ڕایشیگەیاند: ''بەشێکی یەکجار زۆری ئێزدییەکان وازیان لەناو پەکەکە ھێناوە و سەرجەمیان ھاتوونەتە ناو ھێزی پێشمەرگە و، لەناو پێشمەرگەشدا دوای چاوپێکەوتن ڕێکاری یاساییان بۆ دەکرێت و ڕێک دەخرێنەوە.''
ھاوکات (قاسم دربۆ)، کە فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەیە لە شنگال بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ھاتنی چەکدارانی (یەپەشە- باڵی سەبازیی پەکەکە لە شنگال) بۆ ناو ڕیزەکانی ھێزی پێشمەرگە بەردەوامە، ئیستاش بەشێکی زۆریان واز دەهێنن و ژمارەیان لە هەزار کەس تێپەڕیوە.''
kdp-
