كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌وڵه‌تى كوردستان درووست ده‌بێت و ده‌چێته سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان
له وتاره‌كه‌یدا، كه چه‌ند ماڵپه‌رێكى جیهانى وه‌ك هه‌واڵ بڵاویانكردووه‌ته‌وه و گرنگییان پێداوه، نووسه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كه ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كه تا كۆتایی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان له كوردستانى عێراق، ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ش كه له پایزى ئه‌مساڵدا 2017 ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌بێته هه‌وێنى درووستبوونى ئه‌و ده‌وڵه‌ته.
نووسه‌ره ڕووسییه‌كه، تێبینی ئه‌وه ده‌كات، كه به‌م دوواییانه پرسی ده‌وڵه‌تى كوردى له میدیاكاندا گرنگیی زیاترى پێده‌درێت. پێیوایه ئه‌وه‌ش هۆكارى خۆى هه‌یه، یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه كورد سه‌ركه‌وتووانه له عێراق و سووریا شه‌ڕى داعش ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتیوانیی ده‌كرێت.
به‌هۆى ئه‌و هۆكارانه‌شه‌وه، ئێستا زۆرێك له جیهان ده‌زانن كه گه‌لى كورد، له زۆربه‌ى گه‌لانى جیهان زیاتر تووشى دابه‌شبوون كراون، خاكى كوردستانیش كه زیاتر له 40 ملیۆن كه‌سى له‌سه‌ردا ده‌ژى، له نێوان توركیا، عێراق، ئێران و سووریا دابه‌شكراون.
نووسه‌ره‌كه له وتاره‌كه‌یدا نووسیویه‌تى :" ماوه‌یه‌كی زۆره كورد خه‌ون به ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌ڵام تائێستا نه‌یانتوانیوه ئه‌و خه‌ونه به‌جێ بهێنێت، هه‌ر هه‌وڵێكى له‌و شێوه‌یه‌ش له‌لایه‌ن حكوومه‌تى په‌یوه‌ستداره‌وه، به توندى سه‌ركووت ده‌كرا. بۆیه، پرسى كورد به‌درێژایی ماوه‌ى ڕابردوو وه‌كو بۆمبێكى چێندراو له‌ژێر سه‌قامگیری خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ماوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها، ده‌شڵێت :" هه‌لى درووستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردیی سه‌ربه‌خۆ، له‌گه‌ڵ جه‌نگى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دژ به عێراقی سه‌دام حوسێن، ده‌ركه‌وت، كاتێك كورده‌كان هاوشانى هێزه‌كانى ئه‌مریكا به‌شدارى ئه‌و جه‌نگه‌یان كرد، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش، به فه‌رمانى پۆل بریمه‌ر، حاكمى دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق، ده‌ستوورێكى نوێیان بۆ دانرا، كه دۆخێكى تایبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان به‌خشرا و ئه‌وه‌ش به‌ره‌و فیدڕاڵى برد، هه‌روه‌ها به‌پێی ده‌ستووره‌كه، ماف به گه‌لى كورد داوه ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له عێراق، ئه‌نجام بدات.
نووسه‌ره‌كه باس له بۆچوونی ستراتیژی كورد ده‌كات، نووسیویه‌تى :" ئێستا كاتى ئه‌وه هاتووه له ڕێگه‌ى ڕیفراندۆمه‌وه ئه‌و ماده یاساییه به‌كار بهێنرێت، كه بڕیاره له پایزى ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت و هیچ گومانیشى تیادا نییه گه‌لى كورد ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی، ده‌دات.
به‌ڵام ئه‌و نووسه‌ره نایشارێته‌وه، ئه‌و دۆخه ناكۆكی نوێی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌ش چه‌ند هۆكارێكى هه‌یه، كه له هه‌ڵوێستى ولاتانى په‌یوه‌ستدار به پرسی كورد له ناوچه‌كه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت (توركیا، عێراق، ئێران و سووریا)، چونكه ئه‌وان له‌گه‌ڵ درووستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردیدا، نین.
باسنيوز
