فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی ھەڕەشە لە ھەرێمی کوردستان دەکات
"جەواد تیباوی"، فەرماندەی ھێزی حەشدی شەعبی، ڕای گهیاند : " حەشدی شەعبی بەشێکە لە ھێزە سەربازییەکانی عێراق کە لەژێر فەرمانی سەرۆک وەزیراندایە و فەرمانی پێ کراوە کە گوندەکانی بعاج و ناوچەی قەیرەوان كه نزیكن له سنوورهكانی سووریا، ڕزگار بکات".
دەشڵێت : " ناوچەکانی شنگال خاکی عێراقن و سەر بە پارێزگای نەینەوان، ھەر بەو بۆنەوە ھەرچەشنە ھەوڵێک بۆ داگیرکردنی ئەو ناوچانە ھێڵی سوورە".
لهوبارهیهوه، جەمال مورتکە، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە محیوەری گوێڕ ڕای گهیاند : " ناکرێت ئەو ھەڕەشانە بە جدی وەرنەگیرێن، چونکە حەشدی شەعبی ھێزێکە کە فەرمان لە ناوەندی جۆراوجۆرهوه وەردەگرێت و ئەمریکاش تێبینیان لەسەری ھەیە، بۆیە ھەرچی زووە دەبێت لە شنگال پاشەکشە بکەن و ئارامی بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکه".
هاوكات، شێخ جەعفەر، بەرپرسی لقی 15ی خانەقینی پارتی دیموکراتیی کوردستان، گوتی : " حەشدی شەعبی لە سنووری خانەقینەوە تا شنگال دەستیان بە ھەڕەشەكردن كردووه و ھەڕەشەکانیش جددین، چونکە لە ھەندێک شوێن گوایە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان پێیە، ھاتوونەتە پێشەوە، بۆیه دەبێت سنوورێکیان بۆ دیاری بکرێت".
باسنیوز
باسنیوز
