کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسووڵ دەستیپێکرد

 کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسووڵ دەستیپێکرد
کەمێک پێش ئێستا مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەسەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسووڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی کۆبوونەوە.

له‌ سلێمانى کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، بەسەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، دەستیپێکرد".

کۆبوونەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیەکانی یەکێتی.

دوێنێ چوارشممە ١٦ی ئایار، حاکم قادر، گوتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی، لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند:" ڕۆژی پێنج شەممە مەکتەبی سیاسی بۆ چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبێتەوە و تاوتوێی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان دەکەین".










باسنیوز
Top