دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشەخۆراک بۆ 3 ھەزار و 123 خێزان دابین دەکات

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشەخۆراک بۆ 3 ھەزار و 123 خێزان دابین دەکات
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەشەخۆراکی مانگی پێنجی ئاوارەکان، لە کەمپی یسیانی سەر بە قەزای شێخان، بۆ 3 ھەزار و 123 خێزان دابین کرد.

دوێنێ سێشەممە 16/5/2017، بەشەخۆراکی مانگی پێنجی ئاوارەکان، لە کەمپی یسیانی سەر بە قەزای شێخان بۆ 3 ھەزار و 123 خێزان لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیھانی خۆراک دابین کرا.

بەرنامەی جیھانی خۆراک لە ساڵی 1961 دامەزراوە و لقێکی سەر بە ڕێکخراوی جیھانی UN و گەورەترین رێکخراوی مرۆیی جیھانییە بەناوی (hunger and promoting food security).

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا، ھەر دوێنێ سێشەممە بە ھەماھەنگیی رێکخراوی unicef پێداویستی خاوێنکەرەوە بۆ ھەزار و 350 خێزانی گوندی قەسرەجی شارەدێی زومار دابەش کرا.

تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام لە ناوچە جیاجیاکاندا ھاوکاریی ئاوارە و پەنابەران و کەسانی کەمدەرامەت دەکەن، ھەروەھا بەمەستی ڕێگریکردن لە ئاوارەبوونی دانیشتوانی ناوچە تازە ئازادبووەکاندا، پێداویستیی جۆراوجۆر بۆ ئەو ناوچانە دابین دەکەن.











باسنيوز
Top