مه‌سروور بارزانی: درووستبوونی داعش له ئه‌نجامی كێشه‌كانی ناوچه‌كه بوو
نزیكده‌بینه‌وه له كۆتاهێنانى شه‌ڕ له مووسڵ و كۆتایپێهێنانى داعش
(مه‌سروور بارزانی)، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له سیمینارێكدا، له دامه‌زراوه‌ی هێرتێج، له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش، نزیكه‌ی ١٧٠٧ پێشمه‌رگه شه‌هیدبوونه و بریندارانی پێشمه‌رگه‌ش له‌و ژماره‌یه زیاترن. گوتیشی: "لێره وه‌ستاووم بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له روانگه‌كانى خۆم له‌گه‌ڵ ئێوه هاوبه‌شى پێ بكه‌م، له باره‌ى ئه‌و بابه‌تى باسكرا". هه‌روه‌ها ئاماژەی دا: "وه‌ك ده‌زانن، ئێمه نزیكده‌بینه‌وه له كۆتاهێنانى شه‌ڕ له مووسڵ و كۆتایپێهێنانى داعش. ئێستا داعش له لێوارى له‌ناوچوونه له عێراقدا. ئه‌مه جه‌نگێكى سه‌خت بوو، له‌و كاته‌ى داعش هێرشه‌كانى ده‌ستپێكرد له عێراق و به تایبه‌تیش له دژى كوردستان له ٢٠١٤". سه‌باره‌ت به خایاندنی ماوه‌ی شه‌ڕی دژی داعش‌یش (مه‌سروور بارزانی) گوتی: "هه‌موومان پێشبینیمان ده‌كرد، ئه‌و جه‌نگه درێژخایه‌ن ده‌بێت. ئێستا ئێمه دێینه كۆتایى ئه‌و به‌شه‌ى سه‌خت بوو. ئێستا داعش له مووسڵ به‌ره‌و رووخان ده‌چێت. خوازیارم له ته‌واوى عێراقیش به یه‌كجارى كۆتایى بێت. به‌ڵام پێمان وا نییه شكستى سه‌ربازى داعش كۆتایى تیرۆر ده‌بێت له عێراق و هه‌رێمه‌كه‌شدا". له به‌شێكی دیكه‌ی سیمیناره‌كه‌یدا، گوتی: "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ئه‌و ئایدۆلۆژى و هزره توندڕه‌وییه به‌رده‌وام ده‌بێت. شوێنكه‌وتووانى له دواى داعش درێژه‌ى پێ ده‌ده‌ن". سه‌باره‌ت به درووستبوونی داعش‌یش گوتی: "هه‌موومان له‌وه تێده‌گه‌ین كه داعش به‌رده‌وامى رێكخراوى قاعیده‌یه و دواى داعش‌یش رێكخراوى هاوشێوه درووست ده‌بن و به‌رده‌وامى به هزرى توندڕه‌وى خۆیان ده‌ده‌ن و ده‌كرێت هه‌مووانیش بگرێته‌وه".
kdp-
