مه‌سرور بارزانى: خۆشحاڵم كه دۆستایه‌تییه‌كى زۆر به‌هێز له نێو ئیداره‌ى نوێی ئه‌مریكا بۆ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌بینم
مه‌سرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له توویته‌ر، ڕایگه‌یاند :" خۆشحاڵبووم به بینینی هێربێرت مه‌كماسته‌ر، ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا و جێرارد كوشنه‌ری گه‌وره ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ تۆم بۆسێرت ڕاوێژكاری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا".
هه‌روه‌ها خۆشحاڵى خۆى ده‌بڕیوه به‌وه‌ى :" دۆستایه‌تییه‌كى زۆر به‌هێز له نێو ئیداره‌ى نوێی ئه‌مریكا بۆ هه‌رێمى كوردستاندا، ده‌بینم".
ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه :" له كۆبوونه‌وه‌كاندا باسى ئه‌وه‌یان كردووه، په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مریكا زیاتر به‌ره‌وه پێشه‌وه ببه‌ن و توندوتۆڵترى بكه‌نه‌وه".
مه‌سرور بارزانى، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى :" ئه‌گه‌ر چى داعش ئێستا له لێوارى تێكشكانه، به‌ڵام ئایدۆلۆژیای داعش بێگومان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌رێمى كوردستان وه‌كو دۆستێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له شه‌ڕى دژ به داعش، به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئاشكراشی ده‌كات، كه هه‌روه‌ها له میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كاندا جه‌ختیان له سه‌ر میكانیزمێك كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێداچوونه‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كان نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا بكرێت و كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر بكرێن.
باسنيوز
