قایمقامى خورماتوو: گرفت بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیارى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیان لێكه‌وتوان دروست كراوه
شه‌لال عه‌بدول، قایمقامى خورماتوو به ڕاىگه‌یاند: " ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له 11.8.2016 بڕیارێكى بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى زیان لێكهوتووانى خورماتوو په‌سه‌ند كرد، ده‌بوو لێژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت و سه‌ردانى خورماتوو بكات، دواتر به پێی یاسایی قه‌ره‌بووكردنه‌وه كه له‌ساڵى 2011 له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌رچووه زیان لێكه‌وتووان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و لێژنه‌یه دروست نه‌كراو گرفت بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه دروست بوو".
قایمقامى خورماتوو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه خورماتوو خاوه‌نى 70 شه‌هیده، هه‌روه‌ها 230 ماڵ و كۆگاش به‌هۆى ڕووداوه‌كانى ئه‌م دوایانه‌ى خورماتووه‌وه زیانیان لێكه‌وتووه پێویسته له ڕووى مادییه‌وه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، هێماى بۆ ئه‌وه‌ش كرد "كه كه‌سوكاری شههیدا به پێی بڕیاره‌كه به 5 ملیۆن دینارى عێراقى قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه، هه‌روه‌ها برینداره‌كانیش به‌پێی ڕێژه‌ى برینداربوونیان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه".
باس‌نیوز
