نەوشیروان مستەفا پرسی ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی یەکلا دەکاتەوە

 نەوشیروان مستەفا پرسی ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی یەکلا دەکاتەوە
بڕیارە کۆبوونەوەی یەکێتی و گۆڕان لەسەر یەکلاکردنەوەی پرسی ڕێککەوتنەکە ئەنجام بدرێت و نەوشیروان مستەفاش ئەو رێککەوتنەکە یەکلا دەکاتەوە.

عەدنان عوسمان، ھەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، لەم بارەوە گوتی: "ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی دەبێت بە لایەکدا ببڕێت، ھاتنەوەی نەوشیروان مستەفاش دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی ئەو پرسە یەکلا بکرێتەوە، چونکە ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوەی زۆر باشە، خۆ ئەگەر نەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە حیکمەت لە مانەوەی چی دەبێت؟ بۆیە گرنگە گۆڕان و یەکێتی لەوە تێ بگەن بۆ ئەم قۆناغە چییان پێویستە و چی بکرێت تا ڕێگری لە ھەژموونی سیاسیی بگیرێت".

ھاوکات، ڕەهبەری سەید برایم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتی: "دەبێ ئەم ڕێککەوتنە یەکلا بکرێتەوە، یان ھەموو بڕگەکانی بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، یان دەبێ رێگایەکی دیکەی بۆ بدۆزرێتەوە، بەڵام ئێمە وەک یەکێتی زۆر پابەندیمان پێوە کردووە و دابەشکردنی پۆستەکانی سلێمانیش لەسەر ھەمان بنچینە بووە، بۆیە دەبێ بزووتنەوەی گۆڕانیش لە شێوەی جێبەجێکردنەکە تێ بگات کە کاتی دەوێت".









باسنیوز
Top