پۆلیسێك له هه‌ولێر كوژرا
ئه‌مڕۆ دووشەممە له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تریی شاری هه‌ولێر، تۆمه‌تبارێكی هه‌ڵاتوو ته‌قه‌ی له ژماره‌یه‌ك پۆلیس كرد، به‌م هۆیه‌وه پۆلیسێك به‌ناوی سه‌پان ستار گیانی له‌ده‌ست دا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار به راگه‌یاند كه كه‌سێك فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه، ژماره‌یه‌ك پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان بۆ ده‌ستگیركردنی چوون، له ئه‌نجامدا هه‌ڵاتووه‌كه ته‌قه‌كه‌ی كردووە و پۆلیسێكی به ناوی سه‌پان ستار كوشتووە، یه‌كێكی دیكه‌شی به‌ناوی مام فاروق بریندار كردووە.
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاند كه رووداوه‌كه له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری له نزیك به‌رزەپردی عه‌نكاوه بووه.
bas news-
