گوڵان یادی هەڵەبجەی شەهیدی بەرز راگرت

گوڵان یادی هەڵەبجەی شەهیدی بەرز راگرت
لەساڵیادی ( ٢٩) ساڵی تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا ئەمڕۆ کارمەندانی گۆڤاری گوڵان بە وەستانیان بەمەبەستی رێزگرتنی ئەو یادە ماتەمینییە هەرچەندە لەکەشێکی باراناویشدا ئەو یادەیان بەرزڕاگرت...

دوژمنانی گەلی کورد هەرگیز سلیان نەکردۆتەوە لەئازاردان و دایەتیکردنی گەلی کورد. هەموو تواناو وەسیلەکیان بەکارهێناوە بەمەبەستی سەرکوتکردن و لەناوبردنی گەلەکەمان و تا بەوەش نەوەستان دەستیان برد بۆ بەکارهێنانی چەکی کوشندەی قەدەخەکراوی نێودەوڵەتی وەک کینیابارانکردنی گەلی کورد بەمەبەستی جینۆسادکردنی گەلەکەمان ئەوەبوو لە ١٩٨٨/٣/١٦ دا شاری هەڵەبجەیان کیمیابارانکرد و زیاتر لە (٥٠٠٠) کەس شەهید و ١٠٠٠٠ کەس بریندارو ٧٠٠٠ ئاوارە بوون.

داخی گرانمان بۆ ئەوانەیە ئێستا لەسەنگەری دوژمنانی سەربەخۆیی کوردستان دان و درێژە بە سەرکوتکردن و لەباربردنی ئامانجی چەندین ساڵەی گەلی کورد دەدەن...
Top