سەرکردەیەکى کۆمەڵى ئیسلامى: لهسهر كوشتنى "عهبدوڵا قهسرێ" لەگەڵ یەکێتى سوڵحمان کرد
ئەمڕۆ (شەممە 4ى ئادرى 2017) دواى تێپهڕبوونى 13 ساڵ بەسەر کوشتنی سەرکردەیەکی باڵای کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و 4 لە پاسەوانەکانی لە بازگەی تاسڵوجەی شاری سلێمانیدا، سهركردهیهكی كۆمهڵیش ڕایدهگهیهنێت، لهگهڵ یهكێتى سوڵحمان كرد و دۆسێكه داخرا.
عەبدوڵڵا قەسرێ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی 4\3\2003، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی حزبەکەى لە ھاوینەھەواری (ئەحمەد ئاوا)ی- سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ شاری ڕانیەو لە بازگەی تاسڵوجەی ڕۆژئاوای شاری سلێمانی، لە لایەن ھێزێکی چەکداریی ئەوکاتى سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، درایە بەر دەستڕێژی گولـلە، له ئهنجام ئهو سهركردهیهی كۆمهڵى ئیسلامى و 4 لە پاسەوانەکانی، کوژران.
شوان ڕابەر، بڕیاردەرى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى کۆمەڵى ئیسلامى كوردستان، لەلێدوانێکدا بۆ(باسنیوز) باس لە کوشتنى "عەبدوڵا قەسرێ" دەکات و دەڵێت : " شەهیدکردنى مامۆستا عەبدوڵاى قەسرێ و هاوەڵانى، هەڵە و تاوان و ستەمێکى گەورە بوو کە بە ئاشکرا ئهنجام درا، ئەم تاوانە گەورەیە دەرهەق بە کۆمەڵى ئیسلامى و خانەوادەکەیان کراوه".
گوتیشى : " ئەگەرچى كوشتنى مامۆستا عەبدوڵاى قەسرێ و هاوڕێکانى زامێکى قووڵ و زیانیکى گەورە بوو بەر کۆمەڵى ئیسلامى کەوت، بەڵام هەمیشە دەبێت بەرژەوندى گشتى ڕەچاو بکریت، هەڵە و قوربانییەک نەبێتە دوو هەڵە، دواجار لەسەر ڕاى خانەوادەى کوژراوەکانیشمان سوڵحمان لەگەڵ یەکێتى کرد، بۆیە ئێستا ئەم دۆسەیەیە داخراوە".
ئاماژەى بەوەشکرد، كه كوشتنى "عەبدوڵاى قەسرێ" و هاوەڵانى دەگەڕێتەوە بۆ سەرووبەندى لێدانى عێراق و هاتنى ئەمریکا بۆ کوردستان، وەکو زەمینەسازى و داوێکیش بوو بۆ کۆمەڵى ئیسلامى، بۆ ئەوەى کۆمەڵ پەلکێشى شەرى ناوخۆ بکرێت، ئەمریکاش بەناوى دژە تیرۆر لە کۆمەڵ بدات، یان کۆمەڵ لەبار بەرن، بەڵام کۆمەڵ لەوە ئاقڵتر و دڵسۆزترو ووردبین تر بوو، گوتیشی :" كۆمهڵى ئیسلامی وانهى لە شەڕى ناوخۆ وەرگرتبوو، حسابى بۆ تێکچوونى بارودۆخى کوردستان و بەرژەوەندى و هەلومەرجەکەش کرد، بۆیه خۆى لە تۆڵەکردنەوە و شەڕى ناوخۆ پاراست".
دواتریش لەمانگى ٤ى ٢٠٠٣ هاوکات لەگەڵ لیدانى ڕژێمهكهى "سەدام حوسێن"، بەناهەق لهلایهن ئهمریكاوه لە کۆمەڵى ئیسلامیش درا، بەجۆریک زۆربەى بنکە و بارەگاکانى خاپوورکران، گوتیشی :" بەداخەوە ٤٢ کادیر و فەرماندەى ئێمە کوژران، کۆمەڵ ئاوارە بوو، له ئهنجام کۆمەڵ گەڕایەوە و جێگیربوو".
bas news-
